هاتوچۆی هەولێر: نووسین لەسەر ئۆتۆمبێل قەدەغەیە

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو شۆفێرانەی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ نووسینی جۆرا و جۆر سزا دەدرێن.

هێمن حەمەدەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی ئەیلوولی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ی گوت: هەموو جۆرە نووسینێک لەسەر جامی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەم کارە بیکات پێ بژاردنی دارایی بۆ دەکرێت، چونکە ئەم جۆرە نووسینانە دەبنە هۆی سەر لێشواندنی شۆفێرانی دیکە و ئەگەری لێکەوتی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتیشی: لە یاسای هاتوچۆ ماددەی 30 ئاماژە پێکراوە، ئەنجامدەرانی پێ بژاردنی داراییان بۆ دەکرێت و بۆیە پێویستە شۆفێران وریابن لە هەر جۆرە نووسینێک لەسەر لاشە یان جامی ئۆتۆمبێلەکانیان.

بەشێک لە شۆفێران لاشە و جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ نووسینی شیعر و گوتە و پەند و درووشم و تێکستی جۆراو و جۆر، کە گوزارشت لە ناخ و بیروباوەڕییان دەکات.

 
 
Fly Erbil Advertisment