ئێران.. لە پارێزگای زاهیدان دوو پلەداری پۆلیس کوژران

لە هێرشێکی چەکداریکدا، لەسەر ڕێگەی زاهیدان-خاش دوو پلەداری پۆلیس کوژران و فەرماندەیەکی پۆلیسیش بریندار بوو.
سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، ئاژانسی هەواڵی 'میهر' بڵاوی کردەوە "ژمارەیەک چەکدار لەسەر ڕێگەی زاهیدان-خاش، تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پۆلیس کردووە و لە ئەنجامدا دوو پلەدار بە ناوەکانی یوونس سەیاد ئەربابی و ئیبراهیم پیری کوژراون و عەقید ئیبراهیم فەزیڵەتی، فەرماندەی پۆلیسی شارۆچکەی سیب و سووران، بریندار بووە."
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، هێزەکانی پۆلیسی بە هاوکاریی سوپا، هەڵمەتی گەڕانیان بەدوای هێرشکەرەکاندا دەست پێ کردووە.
کۆتایی مانگی ڕابردوو، لە هێرشێکی چەکدارانەدا بۆ سەر دوو یەکەی پۆلیسی چاودێریی لە شارۆچکەی ئێرانشەهەر، لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان، پێنج پۆلیس کوژران،