مانگی ڕابردوو نزیکەی چوار هەزار بوتڵ خوێن لە سلێمانی بە هاووڵاتییان دراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی مانگی ڕابردوو نزیکەی هەشت هەزار کەس سەردانی بانکی خوێنیان کردووە و 872 بوتڵ خوێن لە سەنتەری تالاسیما ڕاکێشراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی ڕابردوو، حەوت هەزار و 824 کەس سەردانی بانکی خوێنیان کردووە لە پارێزگاکە و سێ هەزار و 618 بوتڵ خوێن لە بانکی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حکوومی و ئەهلییەکان ڕاکێشراوە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، مانگی ڕابردوو 872 بوتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 537 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 280 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 160 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 161 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی منداڵبوون و هەزار و 195 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، مانگی ڕابردوو لە بانكی خوێن چوار هەزار و 300 پشكنینی هیماتۆلۆجی و سێ هەزار و 602 پشكنینی گرووپی خوێن و سێ هەزار 926 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها دوو هەزار و 317 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن کراون.