کەسوکاری قوربانیانی ئەمەریکا داوای لێپرسینەوە لە ئیسرائیل دەکەن

کۆمەڵێک خێزانی ئەمەریکی ڕۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلوول، لە بەردەم باڵەخانەی کۆنگرێس گردبوونەوە و ناو و وێنەی کوڕ و کچەکانیان بەدەستەوە بوو کە لەلایەن سوپای ئیسرائیل و دانیشتوانی ئیسرائیلەوە کوژراون و داوای دادپەروەری و لێپرسینەوەیان کرد.

بە پاڵپشتی پێنج ئەندامی کۆنگرێس، بنەماڵەکان دوای ڕۆژێک لە کۆبوونەوە لەگەڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

ڕەشیدە تەڵیب، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و پاڵپشتی دۆزی کەسوکاری قوربانیان گوتی: "کاتێک ئەمەریکییەکان لە دەرەوەی وڵات دەکوژرێن، ئەوە ڕێکارێکی ستانداردە بۆ ئەوەی حکوومەتەکەمان لێکۆڵینەوە بکات، بەڵام کاتێک بکوژەکان جلوبەرگی سەربازی ئیسرائیل لەبەر دەکەن، بێدەنگی لێ دەکرێت، ئەوە شتێکی توڕەکەرە".

ڕەشیدە تەڵیب داوای لێبوردنی لە خێزانەکان کرد و گوتی "بەداخەوە حکوومەتەکەمان بەردەوامە لە شەرمەزارکردنتان، هەروەها کۆنگرێس و کۆشکی سپی بەردەوامن لە هەڵبژاردنی سیستەمە خۆویستییەکەی ئیسرائیل لەبری سەلامەتی و دادپەروەری هاووڵاتیانی ئەمەریکی".

لای خۆیەوە حافز عەبدولجەبار، باوکی تۆفیقی تەمەن 17 ساڵ کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین کوژرا، ئاماژەی بەوەش کرد، وەک هاووڵاتییەکی ئەمەریکی کوڕەکەی فێری بنەماکانی ئازادی و مرۆڤایەتی کردووە.

دەشڵێت: "سێ کەس بەشداربوون لە کوشتنی کوڕەکەمدا، ئەوانیش هاووڵاتیەک و پۆلیسێکی خانەنشینکراو و سەربازێکی ئیسرائیلی، 10 فیشەکیان لە ئۆتۆمبێلەکەی داوە، ئەو فیشەکەش کە بەر سەری کەوتووە، لەلایەن سەربازە ئیسرائیلییەکانەوە لێیدراوە، ئەوان دەزانن بکوژەکە کێیە، بەڵام ڕەتیدەکەنەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن".

سیندی کۆری، دایکی چالاکوان ڕاشییل کۆری، گوتی: لەساڵی 2003 لە غەززە، شۆفڵێکی ئیسرائیلی بەسەر ڕاشیلی کچیدا ڕۆیشتووە و کوشتوویەتی 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment