ئەمەریکا هەزاران پەناخوازی سووری دیپۆرت دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بەدۆخی پاراستنی کاتی هەزاران پەناخوازی سووری دەهێنێت کە لەئەمەریکا دەژین، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە، بەردەوامبوون لەسەر ئەو پرۆگرامە لە بەرژەوەندی ئەمەریکادا نییە.
وەزارەتی ناوخۆی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە، دۆخی سووریا چیدی ڕێگر نییە لەوەی هاووڵاتییانی سووری ڕەوانەی وڵاتەکەیان بکرێنەوە، باسی لەوەشکردووە، سووریا بۆ نزیکەی دوو دەیە لانکەی تیرۆر و توندڕەوی بووە، بۆیە پێچەوانەی بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمەیە کە ڕیگە بدەین سوورییەکان لە وڵاتەکەماندا بمێننەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەمەریکا، نزیکەی شەش هەزار سووری لە ئەمەریکا بەگوێرەی پرۆگرامی پاراستنی کاتی دەمێننەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپیش دوو مانگی بۆ داناون بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.