چوار یاریزانی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوون
فلیک بۆ یاریی خیتافی پێنج گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی دەکات

بارسێلۆنا پێش یاریی خیتافی بەهۆی پێکانەوە لەوانەیە توانای چەند یاریزانێکی لەدەست بدات، فلیک بڕیاریداوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی یاریی داهاتووی بکات.
رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە کوبارسی و ئاراوخۆ و لیڤاندۆڤسکی و مارتین لە یاریی رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە چامپیۆنزلیگ هەستیان بە ئازار کردووە، بە ئازارەوە یارییەکەیان تەواو کردووە، پێشبینی دەکرێت هانزی فلیک بۆ یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی پشوو بە بەشێکیان بدات.
رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا بڕیاریداوە پێنج بۆ شەش یاریزانی پێکهاتەکەی لە یاریی بەرامبەر خیتافی بگۆڕێت، پاو کوبارسی یەکێک دەبێت لەو یاریزانانەی بۆ یاریی سبەی بەردەست نبایط، ئەو بەرگریکارە لاوە ئەمڕۆ بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و بۆ یاریی خیتافی بانگهێشت ناکرێت، لامین یامالیش هێشتا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و ئەویش لە یاریی ئەم هەفتەیەی بلاوگرانا لە لالیگا بێبەش دەبێت.
AS راشیگەیاندووە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە بەنیازە لە یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی دەرفەت بە جۆفری تۆرێنتس یاریزانی لاوی یانەکەی بدات.