کوڕەکەی نێگرێرا لە دادگا؛ باوکم و بارسێلۆنا گەندەڵییان کردووە

رەتیدەکاتەوە حەفت ملیۆن یۆرۆ بە باوکی درابێت

کوڕەکەی نێگرێرا لە کاتی قسە کردن بۆ رۆژنامەنووسان
کوڕەکەی نێگرێرا لە کاتی قسە کردن بۆ رۆژنامەنووسان

کوڕەکەی نێگێرا لە دادگا لەبارەی تۆمەتباربوونی باوکی بە وەرگرتنی بەرتیل ئامادە بوو، باوی و بارسێلۆنای بە گەندەڵی تۆمەتبارکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ـی سێپتێمبەری 2025) خاڤیێر ئێنریکێز نێگرێرا کوڕی گەورەی نێگرێرا لە دادگا لە بەردەم دادوەر لەبارەی کەیسی نێگرێرا ئامادەبوو، کوڕەکەی نێگرێرا رەتیکردەوە 7.5 ملیۆن یۆرۆی لە باوکی وەرگرتبێت و گوتی تەنیا 60 هەزار یۆرۆی لە بەرامبەر پێدانی راپۆرتەکان وەرگرتووە، کە نێگرێرا لە ساڵانی 2001 تاوەکو 2018 جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بوو، بە وەرگرتنی بەرتیل بۆ بەلاڕێدابردنی ناوبژیوانی یارییەکان تۆمەتبارە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کوڕەکەی نێگرێرا لە بەردەم دادوەر گوتویەتی 'باوکم پەیوەندییەکی نایاسایی لەگەڵ بارسێلۆنا هەبووە و پەیوەندییەکەی نێوانیان نهێنی و نامۆ بووە و من هیچ ئاگاداریی ئەو پەیوەندییە نەبووم'.

 
 
 

ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیا راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ ساندرۆ رۆسێل و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا لەبارەی کەیسی نێگرێرا لە بەردەم دادگا ئامادە دەبن، کە بارسا بە بەرتیلدان بە ناوبژیوانانی لالیگا لە ساڵانی 2001 تاوەکو 2018 تۆمەتبارە.

کوڕەکەی نێگرێرا دوای هاتنە دەرەوەی لە دادگا لەبارەی قسەکانی بە لە دادگا بە میدیاکانی راگەیاند، ئەو تەنیا راستی گوتووە و ئامانجیەتی راستییەکان ئاشکرا بن.پێشتر نێگرێرا و خوان لاپۆرتا لەبارەی ئەو پارەیەی بە نێگرێرا دراوە، وەکو کرێی راوێژکاری و راپۆرتی هونەری هەژماریان کردبوو، گوایە کوڕەکەی نێگرێرا راپۆرتەکانی ئامادە کردووە، ەبڵام کوڕەکەی نێگرێرا ئەمڕۆ لە دادگا ئەم قسانەی بە درۆ خستەوە.

دۆسیەی نێگرێرا سەرەتای ساڵی 2023 ئاشکرابوو، بارسێلۆنا بەوە تۆمەتبار کراوە 7.3 ملیۆن یۆرۆی بە جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانان داوە بۆ ئەوەی لە یارییەکانی لالیگا یارمەتی یانە کەتەلۆنییەکەی داوە.

Fly Erbil Advertisment