سلێمانی.. 997 پارچە سریلاکی ماووە بەسەر چوو دەستی بەسەر دا گیرا

لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 997 پارچە سریلاک دا گرتووە، ماوەی بەسەرچووە و خاوەنەکەی بەشێک لەو شیرەی هەر بە ماوە بەسەرچوویی لە بازاڕدا فرۆشتووە و خەڵکیش کڕیویەتی.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی بە كوردستان24 ـی گوت: له سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی، دەست بەسەر 997 پارچه سریلاكی ماوه به‌سه‌رچوودا بگرن، كه ناوه بازرگانییه‌كه‌ی میدۆلاكه، خاوه‌نه‌كی ویستوویه‌تی له‌بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، سریلاكه‌كه له 585 پاكه‌تی، 200 گرامی و 412 قوتووی 400 گرامی پێكهاتوون، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ كارتۆنی سریلاكی دیكه ویستوویه‌تی به‌سه‌ر دوكانداره‌كاندا ساغیبكاته‌وه.
نوێنهرەكهی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان باس لە وەدەکات، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی سریلاكه‌كه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.