یاریزانانی دۆرتموند بێ خۆشۆردن گەڕانەوە شوێنی حەوانەوەیان
دوای بردنەوەی یانەکەیان بەرامبەر یانەی سەباحی ئازەربایجانی، لە گەڕی سێیەمی قۆناخی یەکەمی چامپیپۆنزلیگ، یاریزانانی یانەی بورووسیا دۆرتموندی ئەڵمانیا بێ ئەوەی سەردانی حەمامی یاریگا بکەن و خۆیان بشۆن، یەکسەر یاریگایان جێهێشت و گەڕانەوە شوێنی حەوانەوەی خۆیان.
نیکۆ کۆڤاچ راهێنەری ئەڵمانی یانەی بورووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، دوای یارییەکە لەبارەی خۆنەشۆردنی یاریزانانەکانی گووتی '' ئێمە ئەو کاتەشی گەیشتینە ئێرە و راهێنانمان کرد، ئەو کاتیش یاریزانەکانی بڕیاریاندا لە حەمامەکانی یاریگای خۆیان نەشؤن و بگەڕێنەوە هۆتێل و لەوێ خۆیان بشۆن، بۆیە دوای یارییەکە یەکسەر یاریگایان جێهێشت و گەڕاینەوە هۆتێلەکەی خۆمان ''.
لەلایەکی دیکەوە ئولێ بوک بەرێوەبەری وەرزشی یانەی سەباحی ئازەربایجانی ئەویش گووتی '' پێموایە حەمامەکانمان هیچ کێشەیان نیە و حەنەفی و بەلوعەکانیش بێ کێشەن، بەڵام لەبەر ئەوەی حەمامەکانی هۆتێلەکان زۆر سەرنجڕاکێشترن لەوەی یاریگاکان، یاریزانانی دۆرتموند ئەو بڕیارەیانداوە ''.
دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە چەند کەسێک خۆیان گەیاندە حەمامەکانی یاریگای یانەی سەباح و وێنەی تایبەت بەو شوێنەیان بڵاوکردەوە، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت حەمامەکان هیچ کێشەیان نیە و خاوێن و بێ کێشەن ''.