ئەردۆغان: تورکیا دانوستان بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف-35 دەکاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، تورکیا دانوستان بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف-35 دەکات .
ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز گوتی: "ئێستا جارێکی دیکە دانوستان لەسەر ئەم بابەتە دەکەینەوە." ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکەین ئەمەریکا ئەو کارە بکات کە پێویستە بیکات، جا چ فڕۆکەی ئێف 35 بێت یان ئێف 16، بەرهەمهێنان و چاککردنەوەیان و هتد."
لە ساڵی 2020دا، ئەمەریکا سزای بەسەر ئەنقەرەی ئەندامی ناتۆدا سەپاند بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئێس-400ـی ڕووسی لە هاوینی 2019. لە ئەنجامدا، تورکیا لە بەرنامەی ئێف-35 دوورخرایەوە کە خۆی لە دروستکردنیدا بەشداربووە، هەروەها لە کڕینی ئەو سیستەمە قەدەغە کرا.
بەڵام ساڵی ڕابردوو، دواجار واشنتن داواکەی ئەنقەرەی بۆ ئەو فڕۆکەیە و نوێکردنەوەکانی پەسەند کرد، دوای ئەوەی تورکیا 1.4 ملیار دۆلاری بۆ کڕینی 100 فڕۆکەکە دابوو.
ئێستا تەنیا 20 وڵات خاوەنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-35ن، کە تواناکانی پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی جیهان بەکاردەهێنن. لەوانە ئەمەریکا و 19 هاوپەیمانی نزیک.
ئەندامانی ئەم وڵاتانە بریتین لە ئوسترالیا، کۆریای باشوور، بەریتانیا، ئیسرائیل و ئیتاڵیا. بەپێی هەواڵێکی نیوزویک، ئەندامێتی لەم گرووپە نیشاندانی بەهێزی متمانەی یەکترە لەگەڵ واشنتن.