عێراق.. 350 پهرلهمانتاری ئێستا و پێشوو خۆیان بۆ ههڵبژاردن كاندید كردووهتهوه

بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی عێراق، 350 پهرلهمانتاری ئێستا و پێشوو خۆیان بۆ ههڵبژاردنی خولی داهاتووش كاندید كردووهتهوه و سهدا 75ـیشیان خانهنشینی سیاسییان ڕهتكردووەتهوه.
زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی خولی پێنجەم و سێیەکی پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشووی پەرلەمان بڕیاریانداوە دووبارە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کاندید بکەنەوە. جگە لەمانە، بەشی زۆری سەرکردەکانیش لەم هەڵبژاردنەدا بەشداربوونەتەوە.
لە دەستپێکی بانگەشەدا زیاتر لە ملیۆنێک پۆستەر و وێنەی کاندیدەکان لە شارەکاندا بڵاوکرانەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن، لە کۆی 329 پەرلەمانتار، نزیکەی 250 کاندیدی خولی ئێستا و پێشوو بۆ خولی داهاتوو کاندیدکراونەتەوە.
شێوازی دووبارە کاندیدکردنەوەکان بەگوێرەی هێز و لایەنەکان
لە ئاستی سەرۆکایەتی پەرلەمان:
* مەحموود مەشهەدانی، لەسەر لیستی هاوپەیمانیی "سیادە" خۆی کاندید کردووەتەوە.
* موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "ئەساس" لە بەغدا بەشدارە.
* شاخەوان عەبدوڵڵا، لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کاندید کراوەتەوە.
لە ئاستی پەرلەمانتارانی پێشوو و ئێستا، گۆڕانکاری و گواستنەوەی حزبی ڕوویانداوە؛ پەرلەمانتاران و سەرکردەکان ڕوویان لە هێز و هاوپەیمانی دیکە کردووە، دیارترینیان:
* عەلی مەشکور، ئەندامی پێشووی بزووتنەوەی "تەسمیم"، لەسەر هاوپەیمانی خزمەتگوزارییەکانی کەتایبی ئیمام عەلی خۆی کاندید کردووەتەوە.
* سەرغام مالیکی، لە هاوپەیمانی "دەوڵەتی یاسا"ـەوە پەیوەندی بە لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سوودانی کردووە.
* محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی "تەقەدووم" گەڕاوەتەوە و لە بەغدا بانگەشە دەکات.
* سەلیم جبووری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، لە لیستی "سەقورنا"ـی مەشعان جبووری لە دیالە خۆی کاندید کردووەتەوە.
* محەممەد کەربولی، لە پارتی "حەل"، ئەمجارە لەناو هاوپەیمانی "عەزم" لە بەغدا بەشدارە.
* پەرلەمانتاری پێشوو مەزاحم تەمیمی، لە هاوپەیمانێتی حەیدەر عەبادی کشاوەتەوە و پەیوەندی بە لیستەکەی سوودانییەوە کردووە.
* سەورە حەلەفی، پەرلەمانتاری پێشووی سەدرییەکان، خۆی لە لیستی سوودانی کاندید کردووە.
* بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشوو، پەیوەندی بە لیستەکەی سوودانییەوە کردووە.
* زافر ئەلعانی، لە پارتی "تەقەدووم" جیا بووەتەوە و کاندیدی پارتی سیادەی خەمیس خەنجەرە.