سلێمانی.. بەهۆی تەقینی تانکیەکی نەوت کرێکارێک گیانی لەدەستدا

لەگەڕەکی زانکۆی سلێمانی لە کاتی کاری ئیزوگام تانکیەکی نەوت دەتەقێتەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیان لەدەستدەدات و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، یاسین رەزا، شایەدحاڵ، بە پەیامنێری کوردستان24، دالیا کەمالی ڕاگەیاند: لەماڵەوەبووم و خەریکبوو نوێژی نیوەڕۆم دەکرد، لە پڕێک گوێم لە دوو دەنگی زۆ گەورە بوو، کاتێک هاتینە دەرەوە زیان بە ئۆتومبێل و پێش دەرگایەکە مان گەیشتووە.

ئەو شایەدحاڵە گوتی: کاتێک بەخێرایی چوینە شوێنی ڕووداوەکە کرێکارێک دەم و دەست گیانی لەدەستدابوو، ئەوەی دیکەش بە سەختی برینداربووە، هەردوو کرێکارەکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەرمی ئەو کرێکارە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، هەروەها پەراوی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment