کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بارانیش هەیە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ شەممە، 11- 10- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش  2 تا 4 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێسبینی دەکرێت کەشی سبەى يەك شەممە، 12-10-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو،  هەروەها ئەگەری نمە باران و مامناوەند هەیە کە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک دەست پێدەکات لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک وە ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە نامینێت. هەروەها پلەکانی گەرماش 2  تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

 
 
Fly Erbil Advertisment