ئەمەریكا: رێگە نادەین داعش خۆی رێكبخاتەوە

ساڵێك بەسەر كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی تێدەپەڕێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ساڵیادی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، جەختدەکاتەوە کە هێشتا شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و رێگە نادەن داعش خۆی رێكبخاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵێک پێش ئێستا بە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانیان لە عێراق و سووریا، ئەبوبەکر بەغدادی، دامەزرێنەری رێکخراوی داعشیان کوشت. ئەمەریكا کوشتنی بەغدادی بە سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر رێکخراوەکە دادەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیشی کردووەتەوە، رێگە بە داعش نادەن دووبارە خۆی رێکبخاتەوە و ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

هەروەها رایگەیاندووە، داعش تائێستا هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان، بۆیە دەبێت لە شەڕکردن بەرامبەر پاشماوەکانی ئەو گرووپە لە عێراق و سووریا بەردەوام بن.

لە 26/10/2019، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلب کوژرا.

ئەبوبەکر بەغدادی

ناوی ته‌وای ئیبراهیم عەواد محەمەد ئیبراهیم عەلی محەمەد بەدری، 28/6/1971 لە سامەڕا دایکبووە.

لە 2003 بۆ 2006 سەربە سوپای ئەهلی سوننە و جەماعە بووە. 2006 بۆ 2013 ئه‌میری دەوڵەتی ئیسلامی عێراق بووه‌

له‌ 4/11/2011 به‌غدادی وه‌ك تیرۆریستێكی جیهانی ناسێنرا.

2011 ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ زانیاری لەسەر بەغدادی یان كوشتنی تەرخانکرد

لە 2016 خەڵاتەکە بۆ 25 ملیۆن دۆلار زیادکرا

له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و به‌ره‌ی نوسره‌ و ئه‌هلی شام له‌ سووریا یه‌كگرتنی راگه‌یاند و رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام راگه‌یاند.

2014 تا کوژرانی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بووە

پێشتر فه‌رمانده‌ی رێكخراوی قاعیده‌ بوو له‌ عێراق و نازناوی ئه‌میری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق"ـی هه‌بووه‌.

له‌ 29/7/2014 داعش خه‌لافه‌تی راگه‌یاند و به‌غدادی وه‌ك خه‌لیفه‌ ناساند. ناوی خرایه‌ لیستی ترسناكترین سه‌ركرده‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی جیهان.

Fly Erbil Advertisment