سەرۆک بارزانی گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی گەورەترین بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

ئەمڕۆ یەكشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگرانی سەرۆکی پارتی، بانگەشەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر دەستی پێکرد.

بانگەشەکەی پارتی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵایە، جگە لە كاندیدەكانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پارتی ئامادەی کەرنەڤاڵی جەماوەریی بۆ پشتیوانی لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بە 30 کاندید بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات کە بریارە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنەکەش بە سیستەمی سان دیگۆ واتە فرە بازنەیی دەبێت.

دەنگدەرانی بەشداربوو لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم


هەولێر: كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە (ملیۆنێك و 87 هەزارو 880) كەس، دەنگدەری گشتی (ملیۆنێك و 2 هەزار) كەس دەنگدەری تایبەت (85 هەزارو 793) كەس.

سلێمانی: كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە ( ملیۆنێك و 201 هەزارو 846) كەس، دەنگدەری گشتی (ملیۆنێك و 119 هەزارو 111) كەس، دەنگدەری تایبەت (82 هەزارو 547) كەس.

 دهۆك: كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە (   778 هەزارو 846) كەس، دەنگدەری گشتی (722 هەزارو 853) كەس، دەنگدەری تایبەت (55 هەزارو 993) كەس.

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment