مەسرور بارزانی و دەیڤد پێترێیۆس، جەختیان لە پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسنگەی سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا (CIA) کرد .
لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانگاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی ئاڵوگۆڕ کرا.
ڕاشیگەیاند، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کرایەوە.
