لە هەرێمی کوردستان نزیکەی نۆ هەزار کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن

لە کوردستان نزیکەی نۆ هەزار کەس بۆ یەکەمین جار تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ و مافی دەنگدانیان هەیە. لەو ژمارەیە زۆرترین ڕەگەزی تۆمار کراو کچانن، لە ناوەندەکانی خوێندن و لە لایەنی خێزانیشەوە دەبێ ڕێنمایی تایبەت بۆ بەشداریی ئەوان بدرێت بۆ ئەوەی هۆشیار بن لەو پرسە کە مافی هەڵبژاردنیان هەیە.

کۆمەڵیک قوتابی تەمەن 18 ساڵن لە دوایین ساڵی خوێندنن لە قوتابخانەی ئامادەیی بێری، سارا لەگەڵ بەشێک لە کچەکانی هاوپۆلی بە وردی گوێگری مامۆستاکەیانن کە باسی بەشداری و ڕۆڵی ئەوان و هاوتەمەنەکانییان لە پرسی هەڵبژاردن دەکەن. مامۆستاکە بەشێك لە وانەکەی تەرخانکردووە بە هۆشیارکردنەوەی ئەم کچانە کە یەکەمجارە مافی دەنگدانیان هەیە.

سارا ئەیوب، قوتابی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمساڵ زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم بچم دەنگ بدەم، پیشتر خێزانەکەم کە دەچوونە دەنگدان من پێم ناخۆش بوو کە مافی دەنگدانم نییە، بەلام ئەمساڵ ئەو مافەم هەیە بچمە دەنگدان، بۆ ئەوەی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو هەڵبژێرین کە داکۆکی لەمافی کورد لە پەرلەمانی عێراق بکات.

بانگەشەی هەڵبژاردن شەقام و کۆڵانی گرتووەتەوە، لەو ناوەندە کەسانی تەمەن 18 ساڵ کە یەکەم جارە مافی دەنگدانیان هەیە جیاوازتر دەرواننە پرۆسەکە، لەو ناوەندە خانمان بەراوەرد بە ساڵانی رابردوو رۆلی کاراتریان دەبێت ، بەشیک لەو کچانە لەو باوەرەدان دەبێ پشتیوانی زیاتری خانمانی کاندید بکەن بۆ ئەوەی دەنگیان زیاتر بێت

ژیان ئازاد، هاووڵاتی دەڵێت: پێویستە ئەوانەی تەمەنیان بووەتە 18 ساڵ بەخۆیان بچن دەنگ بدەن، ڕەچاوی ئەوەش نەکات دەنگ بەزمی خۆی بدات، بەڵکو دەنگ بەوانە بدات کە توانایان هەیە و شیاوی شوێنەکەن، ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئافرەتان پاڵپشتیی ئافرەتان بکەن، بۆ ئەوەی داوای مافەکانیان بۆ بکات.

بە گوێرەی دواین ئامار ئەو گەنجانەی تەمەنیان گەیشتوەتە 18 ساڵ و لە بایۆ مەتری ناویان تۆمارکراوە، ئەمسال هەشت هەزار 898 کەسن، لە سنووری هەولێر زیاترینە، کە سێ هەزار و 550 کەسە و  زۆربەشیان كچن. 

 

 

 

 
Fly Erbil Advertisment