ڕەیحان ڕێگرە لە پیربوونی خانەکانی مێشک

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی پسپۆرانی بەرازیلی ئاشکرای کردووە، ڕەیحانی ئەمەریکی تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەری هەیە، بە تایبەت دژی زوو پیربوونی خانەکانی مێشکی مرۆڤە و پێکهاتەیەکی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسان لەخۆ دەگرێت، هاوکات چالاکییەکانی بیرکردنەوە باشتر دەکات.
گۆڤاری Nutrients ئەنجامی توێژینەوەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە دەریدەخات چۆڕاوەی ڕووەکی ڕەیحانی ئەمەریکی (Ocimum americanum) توانایەکی باشی بەرگریی لە خانەکانی مێشک هەیە و مێشک لەو گۆڕانکارییانە دەپارێزێت، کە بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنەوە دووچاری دەبێت.
توێژەران تاقیکردنەوەکەیان لەسەر ئەو مشکانە کردووە کە تەمەنیان هەڵکشاوە، ئەنجامی پشکنینێکی تاقیگەیی دەریخستووە، خواردنی چۆڕاوەی ڕەیحان، ئاستی جۆرەکانی ئۆکسجینی کارلێکەر کەمدەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە زیانگەیشتن بە پەردەی خانەکانی مێشک.
هەر بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، چۆڕاوی ڕێحان یارمەتی کەمکردنەوەی سایتاکینەکانی هەوکردن دەدات، وەک (TNF-α) و ( IL-1β)، کە کاریگەرییان لە دژە هەوکردنی سروشتی هەیە.
توێژەران هۆکاری کاریگەری ڕەیحان لە پاراستنی خانەکانی مێشک دەگەڕێننەوە بۆ هەبوونی ترشی ڕۆزمارینک و ترشی کلۆرۆجینیک لە پێکهاتەکەیدا کە دوو دژە ئۆکسانی سروشتی بەهێزن.
ئەنجامی توێژینەوەکە دەریدەخات، ڕەیحانی ئەمەریکی یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ڕۆڵیان لە کەمکردنەوەی زوور دەکەوتنی کاریگەرییەکانی تەمەن هەیە لەسەر خانەکانی مێشک.