مەسرور بارزانی: پێویستە هێزی ڕاستەقینەی پارتی پیشانی دۆست و ناحەزانمان بدەین

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند "زۆر زۆر گرنگە هەموومان بەشدارییەکی کارا لەم هەڵبژاردنە بکەین، هەموومان بچینە سەر سندووقی دەنگدان، هەم خۆمان، کەسوکارەکانمان، دۆست و ناسیارەکانمان، هانبدەین. ئەمجارە بچین بە دۆست و ناحەزان پیشان بدەین، هێزی پارتی چییە، نەک لە هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لە هەموو عێراقدا."