بەریتانیا دەسته‌ی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

حکوومەتی بەریتانیا دەسته‌ی تەحریر شام (HTS)ـی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان سڕییەوە؛ ده‌شڵێت، ئەم هەنگاوە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ لەناوبردنی بەرنامەی چەکی کیمیایی ڕژێمی ئەسەد بە هاوکاری لەگەڵ سووریا.

سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، حکوومەتی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیی داوە، سڕینەوەی دەسته‌ی تەحریر شام لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان ڕێگە خۆش دەکات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی سووریا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رع، كه‌ پێشتر سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌ چه‌كدارییه‌ بووه‌. باسی لەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ لەناوبردنی بەرنامەی چەکی کیمیایی ڕژێمی ئەسەد بە هاوکاری لەگەڵ سووریا.

حکوومەتی بەریتانیا دەشڵێت:  لە فشار کردن بۆ پێشکەوتنی ڕاستەقینە بەردەوام دەبێت و حکوومەتی سووریا لە چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گێڕانەوەی سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکە بە گشتیی بەرپرسیار دەکات.

هەر ئەمڕۆ، ، محەممەد نیزال شه‌عار، وەزیری ئابووریی سووریا لە کۆنفرانسێکدا لە لەندەن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، هیوادارە سزاکانی ئەمەریکا دژی وڵاتەکەی لە مانگەکانی داهاتوودا بە فەرمی هەڵبگیرێن.

دەسته‌ی تەحریر شام، پێشتر لقێکی ڕێکخراوی قاعیدە بوو، بەریتانیا و وڵاتانی دیکە لە ساڵی 2017 خستییانە لیستی تیرۆر.

هەروەها لە مانگی تەممووزدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، دەسته‌ی تەحریر شامی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی دەرهێنا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment