ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د و بەرپرسانی باڵای ئێران دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیاندا بۆ ئێران لەگەڵ هەر یەک لە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باسیان لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران و سەقامگیریی ناوچەکە کردووە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، لەگەڵ عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووینەوە.

دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی هاوکاریی ئەمنیی هاوبەش و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێرانمان کرد.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە، سەردانەکەماندا لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆبووینەوە و گفتوگۆیان دەربارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، سەقامگیریی ناوچەکە و ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران کردووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment