داھاتی نەوتی عێراق بەشی مووچە ناكات

داھات و بڕی نەوتی ھەناردەی مانگێك ئاشكرا كرا

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق داھات و بڕی ھەناردەی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، ھەناردەكردنی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی گەیشتووەتە 89 ملیۆن و 153 ھەزار بەرمیلی رۆژانە.

وەزارەتی نەوتی عێراق روونیكردووەتەوە، داھاتی نەوتی لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 3 ملیارو 430 ملیۆن دۆلار، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی بە 38 دۆلار فرۆشتووە.

ئەمە لەكاتێكدا بەھۆی كەمبوونەوەی داھاتەكانی عێراق و پابەندبوون بە رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس، ھەناردەو داھاتی نەوتی كەمبووتەوەتەوە بۆ نیوە، ئێستاش ناتوانن بەو داھاتە كەمە مووچە دابین بكەن.

ھاوكات بەھۆی مەترسییەكانی كۆرۆنا، لە دوا مامەڵەكانیدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكاندا دابەزیوە بۆ 36 دۆلار و 70 سەنت.

Fly Erbil Advertisment