کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان بۆ 30 ئەم مانگە دواخرا
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند: کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ 30 ئەم مانگە دواخرا.
پێشتر میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی رایانگەیاند: هەریەکە لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامانی شاندی ئیمراڵی رۆژی 28ی ئەم مانگە لەگەڵ رەجەب تەین ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە بەرواری کۆبوونەوکە هات و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 30ی مانگ شاندەکە لەگەڵ ئەردۆغان کۆببنەوە.
بەپێی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە دوایین ئەو قۆناغەی کە پرۆسەی ئاشتی پێی گەیشتووە و هەنگاوە یاساییەکانی تایبەت بە پرۆسەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە سێیەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دەبێت و بە پێشهاتێکی نوێش لە پرۆسەی ئاشتی دادەنرێت بە تایبەتی پەکەکە ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی نا و سەرجەم هێزەکانی لە خاکی تورکیا کشاندەوە.
