مهسرور بارزانی: سامانی سروشتیی موڵکی هیچ حزب و کەسێک نییە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، ئاماژەی بەوە دا، سوپاس بۆ خودا ئەو دەرفەتەی بە ئێمە دا ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکەین و بیخەینە خزمەتی خەڵکی کوردستان.
جەختی لەوەش کردەوە، کوردستان بە سەرچاوەیەکی سروشتی شوێنێکی دەوڵەمەندە، هەم غاز نەوت و کانزا، ئەم سامانە سروشتییە موڵکی هەموو خەڵکی کوردستان موڵکی هیچ حزب و کەسێک نییە.
