وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ عێراق: ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە بەڕێوەیە
                        بەگوێرەی میدیایەکی عێراقی، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا هۆشداری داوەتە وەزیری بەرگریی عێراق، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە لە ناوچەکە ڕوودەدات و نابێت بە هیچ شێوەیەک گرووپە لە یاسا دەرچووەکان دەستتێوەردانی تێیدا بکەن، ئەگەر نا دەرەنجامەکەی زۆر خراپ دەبێت.
سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی هەواڵی مەدا، ئاشکرای کردووە، پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی باڵای سەربازیی عێراق سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازیی لە ناوچەکەدا لە ماوەیەکی نزیکدا.
بەگوێرەی قسەکانی عەباسی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕێکیخستبوو، جگە لە خۆی، سوپاسالاری عێراق، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی عێراقیش بەشدار بوونە.
وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاندووە، هێگسێس پێی گوتووە ئەمەریکا ئاگاداری ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چاوەڕوانکراوە لە ناوچەکە، کە ئەگەری هەیە ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجامی بدەن و هۆشداریی داوەتە فەرماندە سەربازییەکانی عێراق نابێت بە هیچ شێوەیەک گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق لە هەر ململانێیەکدا بەشدار بن.
ئەو میدیایە باسی لەوەش کردووە، ئەم کۆتا هۆشداریییە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ بەغدا، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر کاردانەوەیەکی گرووپە چەکدارە عێراق بەرانبەر بە هەر جووڵەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، ئاماژەشی بەوە کردووە، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا بە ڕوونی گوتوویەتی: "ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەی ئێوەیە و ئێوە باش دەزانن وەڵامی ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا چۆن دەبێت.
پێشتر مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیبووی: هەڵوێستی ئەمەریکا ڕوونە کە هیچ شوێنێک بۆ گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی وڵات کار دەکەن نییە، هاوکات سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق پشت بە بوونی هێزی ئەمنی یەکگرتوو دەبەستێت لەژێر فەرمانی یەک حکوومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات، بەبێ ئەم یەکگرتووییە، سەروەری و پێشکەوتنی عێراق لە مەترسیدا دەمێنێتەوە.
هەروەها مارک ساڤایا ئاماژەشی دابوو، بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و ناوچەکە بە گشتی پەیوەستە بە عێراقێکی تەواو سەروەر، کە دوور بێت لە دەستتێوەردانی دەرەکی و پابەند بێت بە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانیدا، ئاماژەشی داوە، لەم چوارچێوەیەدا، یەکڕیزی و هاوکاری نێوان دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکانی عێراق زۆر گرنگە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی بەردەوام، گەشەی ئابووری، و یەکگرتوویی نیشتمانی.
دووشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندبوو، عێراق پابەندە بەوەی تەواوی ئەو چەکانەی بەدەست گرووپە لە یاسا دەرچووەکاندا هەیە، بخاتە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت، بەڵام ئەو پرۆسەیە ئەو کات جێبەجێ دەکرێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ناوچەکە بەجێبهێڵن، چونکە هەندێک لە لایەنەکانی عێراق بە هێزێکی داگیرکەر لە قەڵەمیان دەدەن.
هەروەها هەر ئەمڕۆ دووشەممە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوتی: ئەگەر ئەمەریکا بە تەواوی واز لە پشتیوانی ئیسرائیل بهێنێت و سەربازەکانی لەم ناوچەیە بکشێننەوە و دەست لە دەستتێوەردان لەم ناوچەیە هەڵبگرن، ئەو کاتە دەکرێت بیر دەستپێکردنی هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بکەنەوە.
ئیسرائیل گرووپه چهكدارهكانی عێراق به یهكێك له ئاڵنگارییهكی بهردهم خۆی و پرۆژهكانی دهبینێت، نهخاسمه كاتێك له دوای 7ـی ئۆكتۆبهری 2023ـدا، له پاڵ ههر یهك له حزبوڵڵای لوبنانی و حووسییهكانی یهمهن و چهندان گرووپی دیكهی چهكداری چوونه بهرهی پشتیوانی له حهماس.
میدیا ئیسرائیلییهكان له ڕاپۆرتهكانیاندا ئاماژهیان بهوه كردووه، بهرپرسانی باڵای سهربازی و ئهمنی ئیسرائیل لهوپهڕی ئامادهباشیدان بۆ ههر ههڕهشه و ئهگهرێكی نهخوازراو كه له عێراقهوه دهست پێ دهكات.
میدیای نزیك له حكوومهتی ئیسرائیل بڵاوی كردووهتهوه، دهزگای ههواڵگری و بهڕێوهبهرایهتیی سهربازیی باكوور ژمارهیهك "چالاكی دوژمنكارانه"ـیان دهستنیشان كردووه، كه له عێراقهوه دژ به ئیسرائیل ئاراسته كراون.
