"پەرلەمانی عێراق یاسای قەرز تێدەپەڕێنێت"

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی عێراق یاسای قەرز تێدەپەڕێنێت، ئەگەر بڕی قەرزەكە 10 ترلیۆن دینار بێت.

باسم خەشان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتەكەی كازمی داوای قەرزێكی 41 ترلیۆن دیناری كردووەو داواش دەكات پەرلەمان پەسەندی بكات، پەرلەمان قەبارەی قەرزەكەی لا زۆرەو پێی وایە لە داھاتوودا دەبێتە كێشە بۆ ئابووری عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر قەرزەكە بۆ 10 ترلتۆن دینار كەمبكرێتەوە، پەرلەمان پەسەندی بكات، بەڵام سیاسەتی دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێ بێ رەچاوكردنی دۆخی عێراق درێژە بە سیاسەتەكانی بدات.

بەھۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، حكومەتی عێراق داوای قەرزێكی 41 ترلیۆن دیناری كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە پەرلەمان كردووە یاسای قەرز پەسند بكات.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و بەگوێرەی بەرنامەی كاری کۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەبارەی 12 پڕۆژە یاسا و بابەت دەكرێت، گرنگترینییان، خوێندنەوەی دووەمه‌ بۆ پڕۆژە یاسای پڕکردنەوەی كورتهێنانی دارایی.