مەسرور بارزانی: پێویستە لاوان گرنگی زیاتر بە کولتوور و مێژووی خۆیان بدەن

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاریی ڕەگی کردەوە، کە لە لایەن کوردستان فاوندەیشنەوە ڕێکخرابوو، هاوکات جەختی لەوە کردەوە، پێویستە گەنجان وڵاتەکەیان خۆشبوێت و گرنگی زیاتری پێبدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، ڕایگەیاند: حەزدەکەم لاوان گرنگی زیاتر بە کولتوور  ومێژووی وڵاتەکەیان بدەن.

سەرۆک وەزیران، گوتی: ئەو گەنج و لاوانەی زیاتر گرنگی بە وڵاتەکەیان دەدەن، بە دڵنیاییەوە داهاتوو بۆ ئەوانە.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوە دا، گەنجان دەتوانن ببنە هێز و توانای دروستکردنی وڵاتێکی پێشکەوتوو، هیوادارم بەردەوام بن و ئێمەش پشتیوانیان دەکەین.

سەرۆک وەزیران دەڵێت: خۆم نیگارکێشم و حەزم لە نیگار کێشانە.

لە کاتی بەڕێوەچوونی دیداری لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: یارمەتی ئەو گەنجانە دەدەین کە دەیانەوێت کاری خۆیان هەبێت.

پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی شێوەکاریی ڕەگی کردەوە.

پێشانگەی شێوەکاریی ڕەگ، لە لایەن کوردستان فاوەندیشن ڕێکخراوە، پێشانگەکە ئاشنابوونە بە ناسنامەی کوردی لە ڕێگەی هونەری ڕەسەن و هاوچەرخەوە.

بابەتی سەرەکی پێشانگەکە؛ ڕەگەکانی کولتوور و مێژووی کوردستانە. کە کارە هونەرییەکان ئیلهامیان لە کەلەپوور، خۆڕاگری و بیرەوەرییەکان وەرگرتووە.

بە پێی زانیارییەکان، لە پێشنگاکەدا، 21 هونەرمەندی گەنج، کە نوێنەرایەتیی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ خستنەڕووی دیدگا و تێڕوانینی هونەریی ناوەزیان بەشدار دەبن.

هەر لە پێشانگەکەدا، پرۆگرامێکی ڕاهێنانی هونەریی، بە چاودێریی هونەرمەندی ناوداری کورد "ژیلەمۆ" بەڕێوە دەچێت، کە پرۆگرامەکە ڕێنوێنیکردن، هەماهەنگی و تێڕامانی کولتووریی لەخۆ گرتووە.

 
 
 

Fly Erbil Advertisment