وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی لە ڕووسیا ڕاگەیاند
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە وڵاتی ڕووسیا بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) ڕادەگەێنێ.
دووشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، ڕووسیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی ڕووسیا هەبێت بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینییانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://education-in-russia.com
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە و ئەپلۆدکردنی فایلەکان (وەرگێڕدراوی سەر زمانی ڕووسی و تەسدیقکردنی لە کونسوڵخانەی ڕووسیا لە هەولێر) بریتییە لە 15ی کانوونی دووەمی 2026.
- بۆ ئەوەی پێشکەشکارانی هەرێمی کوردستان جیا بکرێنەوە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق، پێویستە پێشکەشکار لە کاتی تۆمارکردن و پێشکەشکردن لە نێو ماڵپەرەکەدا کلیکی ئەم دەستەواژەیە (Iraq Kurdish Autonomous Region) بکات. ژمارەی تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان بەم ژمارەیە (IRI- 10000/26) دەست پێ دەکات.
- بۆ هەر پرسیارێک یان هاوکاری لە پرۆسەی پێشکەشکردن، ستافی تایبەت لە کونسوڵخانەی ڕووسیا لە هەولێر ڕۆژانی (دووشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە) لە کاتژمێر (10ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ) دەبێت.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
بەکالۆریۆس:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- دەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
- بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدەی زانستی- یان لە (85%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەی داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدەی زانستی-یان لە (80%) کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەشی داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدەی زانستی-یان لە (75%) کەمتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕ بکاتەوە.
ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕ بکاتەوە.
دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕ بکاتەوە.
تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێیدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
