کۆمیسیۆن دەنگدەران لەم هەڵانە ئاگادار دەکاتەوە
ئەمرۆ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ ئاگاداری بەپەلەی بڵاوکردووەتەوە و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت دوو جار قەڵەمی دەنگدان بەکار بهێنرێت ئەگەرنا دەنگەکەی دەسووتێت.
ئاگادارییەکەی کۆمیسیۆن بریتیە لە:
1- تکایە کەس دوو جار قەڵەمی دەنگدان نەخاتە سەر وەرەقە، ئەگەرنا دەنگەکەی دەسووتێت( یەک جار کاڵ بوو کێشەی نیە ناسوتێت بەڵام تۆخت کردەوە سووتاوە) داوای گۆرینی وەرەقە بکە.
2- پەنجەمۆرەکەی نابێت بەر وەرەقەی دەنگدانەکە بکەویت.
3- وەرەقەکە نەنوشتێننەوە بە هیچ شێوازێک.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتیی کرانەوە و بڕیارە تاوەکوو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام بێت، هەروەها لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 7744 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن .
