سەرۆک بارزانی دەنگی دا
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی عێراق، لە بنکەیەکی پیرمام، لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەنگی دا.
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد.
بە گوێرەی ئامار و تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستانن.
دابەشکاریی کاندید، ژمارەی کورسی، پارت و هاوپەیمانییەکان بەسەر پارێزگاکاندا:
1. بەغدا
ژمارەی کورسی: 71 (17 کۆتای ئافرەتان، 5 پێکهاتەکان)
ژمارەی کاندید: 2299 (1593 پیاو، 706 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 5
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 16
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 12 هاوپەیمانی، 16 پارت، 21 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 4,314,866 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 1,039
ژمارەی وێستگەکان: 4,333
2. پارێزگای هەولێر
ژمارەی کورسی: 16 (4 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)
ژمارەی کاندید: 108 (71 پیاو، 37 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 9 پارت، 6 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 1,002,087 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 528
ژمارەی وێستگەکان: 2,003
3. پارێزگای سلێمانی
ژمارەی کورسی: 18 (5 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 136 (99 پیاو، 37 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 4
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 9 پارت، 4 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 1,119,111 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 506
ژمارەی وێستگەکان: 2,200
4. پارێزگای دهۆک
ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)
ژمارەی کاندید: 59 (39 پیاو، 20 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 4
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 8 پارت، 5 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 722,853 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 278
ژمارەی وێستگەکان: 1,396
5. پارێزگای نەینەوا
ژمارەی کورسی: 34 (8 کۆتای ئافرەتان، 7 پێکهاتەکان)
ژمارەی کاندید: 1047 (759 کاندید، 288 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 13
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 9 هاوپەیمانی، 12 پارت، 14 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 1,969,179 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 873
ژمارەی وێستگەکان: 3,861
6. پارێزگای کەرکووک
ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 مەسیحی)
ژمارەی کاندید: 251 (175 پیاو، 76 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 8
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 5 هاوپەیمانی، 9 پارت، 9 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 897,030 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 330
ژمارەی وێستگەکان: 1,733
7. پارێزگای دیالە
ژمارەی کورسی: 14 (4 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 358 (252 پیاو، 106 ئافرەتان)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 2
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 6 هاوپەیمانی، 10 پارت، 2 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 976,650 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 509
ژمارەی وێستگەکان: 1,940
8. پارێزگای ئەنبار
ژمارەی کورسی: 15 (4 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 253 (183 پیاو، 70 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 7 هاوپەیمانی، 3 پارت
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 933,911 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 387
ژمارەی وێستگەکان: 1,820
9. پارێزگای بابل
ژمارەی کورسی: 17 (4 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 479 (348 پیاو، 131 ئافرەتان)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 7 هاوپەیمانی، 9 پارت، 1 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 1,070,326 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 436
ژمارەی وێستگەکان: 2,099
10. پارێزگای کەربەلا
ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 233 (164 پیاو، 69 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 7 هاوپەیمانی، 5 پارت، 1 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 634,816 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 249
ژمارەی وێستگەکان: 1,243
11. پارێزگای واست
ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان، 1 کوردی فەیلی)
ژمارەی کاندید: 246 (176 پیاو، 70 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 9
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 8 هاوپەیمانی، 3 پارتی، 9 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 744,752 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 311
ژمارەی وێستگەکان: 1,461
12. پارێزگای سەڵاحەددین
ژمارەی کورسی: 12
ژمارەی کاندید: 296 (216 پیاو، 80 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 0
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 10 هاوپەیمانی، 3 پارت
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 808,043 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 356
ژمارەی وێستگەکان: 1,589
13. پارێزگای نەجەف
ژمارەی کورسی: 12 (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 312 (227 پیاو، 85 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 8 هاوپەیمانی، 6 پارت، 1 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 795,653 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 341
ژمارەی وێستگەکان: 1,560
14. پارێزگای قادسییە
ژمارەی کورسی: 11 (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 282 (200 پیاو، 82 ئافرەت)
ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 9 هاوپەیمانی، 4 پارت، 1 لیستی تاک
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 679,751 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 301
ژمارەی وێستگەکان: 1,325
15. پارێزگای موسەننا
ژمارەی کورسی: 7 (2 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 126 (90 پیاو، 36 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 6 هاوپەیمانی، 3 پارت
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 471,573 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 179
ژمارەی وێستگەکان: 915
16. پارێزگای زیقار
ژمارەی کورسی: 19 (پێنج کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 571 کاندید (416 پیاو، 155 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 9 هاوپەیمانی، 8 پارت
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 1,065,089 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 492
ژمارەی وێستگەکان: 2,094
17. پارێزگای میسان
ژمارەی کورسی: 10 کورسی (3 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 141 کاندید (104 پیاو، 37 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 4 هاوپەیمانی، 4 پارت
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 572,778 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 231
ژمارەی وێستگەکان: 1,110
18. پارێزگای بەسڕە
ژمارەی کورسی: 25 (6 کۆتای ئافرەتان)
ژمارەی کاندید: 571 (408 پیاو، 163 ئافرەت)
ژمارەی پارت و هاوپەیمانی: 8 هاوپەیمانی، 5 پارت
ژمارەی دەنگدەری گشتی: 1,559,941 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکان: 522
ژمارەی وێستگەکان: 3,000
