ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە بنکەی کەرنەڤاڵی شاری هەولێر ڕاگەیەنرا
پەیامنێری کوردستان24 لە بنکەی کەرنەڤاڵی شاری هەولێر، ڕایگەیاند،ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە بنکەی کەرەنەڤاڵ 70% زیاتر بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی 343 دەنگدەر کە لەو بنکەیە مافی دەنگدانیان هەبووە، 265 کەس بەشداری دەنگدانییان کردووە، ڕێژەکەش 77% بووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 07:00 بەیانی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد، بە گوێرەی ئامار و تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستانن.
پرۆسەی دەنگدان کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە کۆتاییهات.
