رێژەی بەشداری لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ
بە پێی ئەو ئامارانەی بە تایبەت دەست کوردستان 24 کەوتووە، هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ڕێژەیەکی زۆر بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کردووە و لە دهۆک رێژەی بەشداری 75٪ تێدەپەڕێنێت و لە زاخۆش گەیستوەتە 81٪.
بێوار حلمی، پەیامنێری کوردستان 24 ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەو ئامارانەی ڕاگەیەنراون، ڕێژەی بەشداری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و شارۆچکەی ئامێدی گەیشتوەتە 81٪، لە قەزای شێخان 73٪ بەشداری دەنگدانیان کردوە و رێژەکە لە پارێزگای دهۆک لە بنکەیەکەوە بۆ بنکەیەکی دیکە جیاواز بوووە و بەمجۆرەن:
بنکەی دهۆک: 73٪
بنکەی تەناهی: 85٪
بنکەی شالین: 75٪
بنکەی لەیلا قاسم: 71٪
بنکەی میدیا: 78٪
بەم پێیەش تێکڕای بەشداری خەڵکی لە دەنگدانی گشتیدا لە دهۆک بە پشت بەستن بە ئاماری ئەم بنکانە دەگاتە 75٪، بەڵام ئەمانە ئاماری نافەرمین و دواتر ئامارە فەرمییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە.
بڕیار وایە ئێوارەی سبەی چوارشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی بەرایی هەردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لەسەرتاسەری عێراق ڕابگەیەنێت.
