لە بەغدا ڕێگە نادرێت میدیا و چاودێرانی سیاسی ڕووماڵی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان بکەن

پەیامنێری کوردستان24، ڕایگەیاند، لە بەشێکی زۆر لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری بەغدا، دوای ڕاکێشانی ڕاپۆرتی ئەلیکترۆنی چاودێرانی سیاسی و میدیاکان لە وێستگەکانی دەنگدان کراونەتە دەرەوە و ڕێگە نادرێت ڕووماڵی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان بکرێت. 
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکردنی چاودێرانی سیاسی و میدیاکان نیگەرانی زۆری لێکەوتوەتەوە، چونکە لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێگە دراوە بە ڕووماڵی تەواوەتی پرۆسەکە، بەڵام لە بەغدا بارودۆخەکە پێچەوانەیە. 
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری24، دوای ئەوەی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند بەشداری هەڵبژاردن ناکەن و پشتگیری هیچ لایەنێکیش ناکەن، لە دوایین پەیامیشدا سەدر بە لایەنگرانی ڕاگەیاندووە، کێشە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دروست نەکەن، سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی موقتەدا سەرد، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بەردەم بنکەکانی دەنگدان، هەروەها لە چەندین شوێن ڕێگایان داخستووە، ئەمەش بە مەترسی دادەنرێت بۆ سەر پرۆسەی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان.

 
 
Fly Erbil Advertisment