پارتی 800 هەزار دەنگی تێپەڕاند
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان لە هەموو هەرێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان، 810 هەزار و 100 دەنگی بەدەستهێناوە.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکوو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 800 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کاتژمێر شەشی ئێوارە پرۆسەکە کۆتاییهات.