ڕۆژی چوارشەممە لەناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2025، لەناوەندەکانی خویندن پشووی فەرمییە و پێنجشەممە دەوامی فەرمییە.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری تەواوی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی کردەوە، ئەو پشووەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا تەنها بۆ ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی 12ـی تشرینی دووەمی 2025، دەبێت، ڕۆژی پێنج شەممە دەوام دەکرێت.
دەڵێت:ئەو هەواڵانەی لەسەر پشووی پێنج شەممە بڵاوکراونەتەوە دوورن لەڕاستییەوە.
