ڕێباز حەملان: پارتی بە کار و پرۆژەکانی ئەم سەرکەوتنە گەورەی بەدەستهێنا
ڕێباز حەملان باس لەوە دەکات، پارتی خۆی بە داکۆکیکاری ناسنامەی کورد زانیوە و پێداگری زۆری لەسەر مافە نەتەوەییەکان کردووەتەوە، ئەمەش هۆکاری ئەو سەرکەوتنەی بووە.
ڕێباز حەملان، سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەم سەرکەوتنە گەورەی پارتی بەهۆی خۆڕاگری و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکی حکوومەت و پێداگرییان بۆ ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بووە، هەروەها شەونخونی کادیران و ئەندام و لایەنگرانی پارتی هۆکارێکی دیکەی ئەم سەرکەوتنە بووە.
ڕێباز حەملان گوتی: خەڵک بڕوای بە بەڵێنی بێ کردار نەماوە، خەڵک کردار و پرۆژە و سەقامگیری دەوێت، هەموو ئەو کار و پرۆژانە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستانی کردووە، هەروەها خۆی بە خاوەنی تەواوی خاکی کوردستان دەزانێت و جیاوازی لە نێوان هیچ شار و شارۆچکەیەکی کوردستان ناکات و لە هەر شوێنێک حکوومڕان بێت ئاوەدانی لەو ناوچەیە هەبووە.
هەروەها گوتیشی: پارتی خۆی بە داکۆکیکاری ناسنامەی کورد زانیوە و پێداگری زۆری لەسەر مافە نەتەوەییەکان کردووەتەوە.
