نوێترین ئەنجامی بەرایی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی پەرلەمانی عێراق

ئامێرێکی دەنگدان
ئامێرێکی دەنگدان

بە گوێرەی نوێترین ئەنجامی بەرایی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کە دەست کوردستان24 کەوتووە؛ پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 80 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و دەنگەکانی لە زیادبووندان. 

 

ئەنجامی هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 1,080,697 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: 536,759 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 166,474 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێست: 154,404 دەنگ

نەوەی نوێ: 137,808 دەنگ

بەرەی گەل: 20,856 دەنگ

کۆمەڵی دادگەری کوردستان: 48,411 دەنگ

 

دەنگی حزبەکان بە گوێرەی بازنەکانی هەڵبژاردن: 

  بازنەی هەولێر 

پارتی دیموکراتی کوردستان: 384,819 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 93,599 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 63,089 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 38,906 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 28,900 دەنگ

بەرەی گەل: 5,497 دەنگ

 

بازنەی دهۆک 

 پارتی دیموکراتی کوردستان: 424,284 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 72,248 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 17,989 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 14,420 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 2,802 دەنگ

بەرەی گەل: 2,763 دەنگ

 

بازنەی سلێمانی 

پارتی دیموکراتی کوردستان: 67,583 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 260,442 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 75,274 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 69,965 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 65,094 دەنگ

بەرەی گەل: 10,979 دەنگ

 

بازنەی نەینەوا 

پارتی دیموکراتی کوردستان: 171,313 دەنگ

هاوپەیمانی ئەهلی نەینەوا: 43,303 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 1,686 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 0 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 0 دەنگ

بەرەی گەل: 0 دەنگ

 

بازنەی کەرکووک 

پارتی دیموکراتی کوردستان: 53,550 دەنگ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 157,182 دەنگ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 11,580 دەنگ

بەرەی گەل: 1,605 دەنگ

ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 0 دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 0 دەنگ

 

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕێژەی بەشداری و ئەنجامی بەرایی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنن. 

ڕۆژی سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی و ڕۆژی یەکشەممەش، 09ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، 82.42% و لە دەنگدانی گشتیش، نزیکەی 54.5% بوو. 

لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، بەوپێیەی زیاتر لە یەک ملیۆن و 80 هەزار دەنگی بردووەتەوە. یەکێتیی نیشتمانیش کوردستانیش بە بەدەستهێنانی نزیکەی 535 هەزار دەنگ، لە ڕیزی دووەم دێت. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش بە نزیکەی 165 هەزار دەنگ لە ڕیزی سێیەم دێت.