کۆمیسیۆن: پارتی لە دهۆک زۆرینەی بەدەستهێناوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی و تایبەت ڕاگەیاند و لە پارێزگای دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان 413 هەزار و 698 دەنگی بەدەستهێناوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند: ڕێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە دهۆک 77.47%، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەنگیان داوە: 623 هەزار و 852 دەنگدەرە.
ئامارەکانی ئەنجامە بەراییەکان بەمشیوەیەن:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 413 هەزار و 698 دەنگ.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 2 هەزار و 423 دەنگ.
ڕەوتی هەڵوێست: 18 هەزار و 314 دەنگ.
نەوەی نوێ: 14 هەزار و 671 دەنگ.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 72 هەزار و 959 دەنگ.
کۆمەڵەی دادگەری: هەزار و 419 دەنگ
بەرەی گەل: 2 هەزار و 778 دەنگ.
حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان: 295 دەنگ.
دوێنێ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێت.
