مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لەتیف ڕەشید دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرەخۆشی لە لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەکات و بۆ کۆچی دوایی براکەی دەڵێت: هاوبەشی خەمتانم.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق؛
بۆ کۆچی دوایی ( شەماڵ ڕەشید ) ی براتان ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
13 تشرینی دووەم 2025
