دژوار فایەق: ئەگەر سیستەمی یەک بازنەیی بووایە پارتی زۆر زیاتر لە ملیۆنێک دەنگی بەدەستدەهێنا

سەبارەت بە کەمبوونەوەی ژمارەی کورسییەکانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140 بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە بەغدا پلان لەدژی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان و سەرۆك بارزانی هەیە و دیکتاتۆرییەتی زۆرینە دروست بووە.

دژوار فایەق ئاشکراشی دەکات، لەڕووی ئیدارییەوە کورد لە ناوچە کوردستانییەکان بێ دەسەڵاتە و رێژەی پۆستەکانی کەمە، هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی کورسییەکان ئەوەیە کورد لەو ناوچانە یەك ریز نەبووە.

دژوار فایەق، نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140  بۆ کوردستان24 گوتی: لە بەغدا پیلان دژی کورد و کەرکووک و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی هەیە، دەڵێت: ئابلووقەی ئابووری دەخەنە سەر کوردستان، مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەبڕن، دەشڵێت: ڕاستە دیکتاتۆر لە عێراق نەماوە، بەڵام دیکتاتۆرییەتی زۆرینە هەیە، یاسا بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان دادەڕێژن، لەکاتێکدا دەبوا لە عێراق بۆ هەڵبژاردن، سیستەمی یەک بازنەیی پەیڕەو کرابووایە، چونکە سیستەمێکی دادپەروەرانەیە بۆ هەموو پارتە گەورە و بچووکەکان و سەربەخۆ و بێلانەکان، هیچ کەسێک هیچ دەنگێکی نەدەفەوتا لەهەر شوێنێکی عێراق بووایە، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی، زۆر لەو ملیۆن و 100 هەزار دەنگەی ئێستا هێناویەتی، لەناوەڕاست و خواروو و ڕۆژئاوای عێراقیش دەنگی دەهێنا.

دەشڵێت: لە 16 ئۆکتۆبەر زەویمان لەدەستدا، زیاتر لە 52%ـی خاکی کوردستانمان لەدەستدا، لە هۆتێل ڕەشید، ئیدارەمان لەدەستدا، 78%ـی ئیدارەی کەرووک و دەورووبەری ئێستا لەدەست کورد نییە و دراوەتە دەست عەرەب و تورکمان.

دژوار فایق دەڵێت: لەڕووی ئەمنی و سەربازیشەوە، کورد لە کەرکووک دەسەڵاتی نییە، ڕێژەی کورد لە فەرمانگەکانی کەرکووک زۆر خراپە و 10% کەمترە، چونکە لەو هەڵبژاردنەش یەکڕیزی نییە، دوو کورسیمان لەدەستداوە، ئەگەر یەکڕیزی هەبووایە، دوو بۆ سێ کورسی زیادمان بەدەستدەهێنا.

 
Fly Erbil Advertisment