نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت: سلێمانی، ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
له يادى 241 ساڵه‌ى بنياتنانيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م.
سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه. هه‌ميشه كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه. هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
