سەرۆك بارزانی پێشوازی لە چەند گەنجێكی دوزخورماتو دەكات

سەرۆک بارزانی لە پێشوازیی چەند گەنجێکی دوزخورماتو جەختی لەوە کردەوە، هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.

 ڕۆژی شەممە 15ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون. 

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ بوێری و كوردپەروەرییان جەختی لەوە كردەوە لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات.

سەرۆک بارزانی دووپاتی  کردەوە، هیچ كەس و لایەنێك بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.

.

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

 

 

Fly Erbil Advertisment