لە گەلە ئەستێرەی "كاكێشان"خۆمان، ناسا 300 ملیۆن ھەسارە دەدۆزێتەوە "بۆ ژیان دەشێن"

بە پێی گریمانەی %7 ئەستێرەكانی ھاوشێوەی خۆر، گەیشتنە ژمارەی 300 ملیۆن ھەسارە بۆ ژیانكردن لە سەریان

K24 – ھەولێر:

ئاژانسی ناسا ئاشكرایكرد، نزیكەی 300 ملیۆن ھەسارە لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆرەكەمان، بەڵام لەناو گەلە ئەستێرەی رێگای كاكێش ھەیە ئەگەری شیاویان ھەیە بۆ ژیان.

لە نێوان ئەم ژمارە زۆرەی ھەسارەكان، چوار ھەسارە دەكەونە دووری 30 ساڵی رووناكی لە زەوییەوە و نزیكترینیان تەنھا 20 ساڵی رووناكییە، بەپێی ئەوەی ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریكا رایگەیاندووە.

زاناكان داتاكانیان لە تیلسكۆپ "كبلەر"ی ئاسمانییەوە شیكردەوە، كە لە ئاداری ساڵی 2009 ناردراوە، بینییان نزیكە نیوەی ئەو ئەستێرانەی پلەی گەرماییان ھاوشێوەیە لەگەڵ خۆر، مامناوەندەكەی 1500 پلەی فەھرنھایتە، لەوانەیە لە دەوری ھەسارەی بەردینی بخولێنەوە، كە ئاویان لەسەر ھەبێت.

كبلەر چاودێری 150 ھەزار ئەستێرەی كرد لە ناوچەیەكی گەلە ئەستێرەی كاكێشدا، لە میانی ئەركێكیدا، كە بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو بوو.

زاناكان بە پێی گریمانەی %7 ئەستێرەكانی ھاوشێوەی خۆر، جیھانی شیاویان ھەیە بۆ ژیان كردن لە سەریان، گەیشتنە ژمارەی 300 ملیۆن ھەسارە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەیانكرد، لەوانەیه‌ ژمارەی راستەقینە بگاتە %75، ئەمەش ژمارە 300 ملیۆن بەرز دەكاتەوە بۆ 3 ملیار.

تیلسكۆپی كیبلەر لە ئاسمانی دوور كاتێك وزەی نەما لە ئۆكتۆبەری 2018 لەكار وەستا. ئەو داتایانەی لەو ھاتوون بوونە مایەی ئەم دۆزینەوەیە.

ئەركی كبلەر لە بنەڕەتدا بۆ ماوەی 3.5 ساڵ بووە، بەڵام بەكارھێنانی شێلگیرانەی وزەكەی، توانرا ئەو رووكێتە ئاسمانیە بۆ ماوەی 9 ساڵ و 7 مانگ و 23 رۆژ لە كارەكەی بەردەوام بێت.

ئەركی ئەو رۆكێتە گەڕان و لێكۆڵینەوە بوو لە ئاسمانی نزیك و دوور لەو ھەسارانەی لە دەوری ئەستێرەی دیكەدا دەخولێنەوە.

كبلەر 2600 جیھانی لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆرەكەمان دۆزیەوە و بە داتا سەلمێندرا گەلە ئەستیرەی رێگای كاكێش شوێنی ھەسارەكانە زیاتر لە ئەستێرەكان.

داتاكانی كبلەر زۆر زۆر گەورەن، تا رادەیەك تاكو ئێستا زاناكان لە یەدەگەكانی دەكۆڵنەوە و ئەنجامی نوێ بڵاودەكەنەوە و ئەمەش دوایینیان بوو.

ئەو تیمەی پێكھاتبوو لە 44 زانای ئاسمانی بە سەركردایەتی ستیف بریسۆن لە ناوەندی ئەمیس، دوای دوو ساڵ رامان لەو داتایانە، گەیشتنە ئەنجامی نوێ.

برایسۆن، لێكۆڵەر لە ناوەندی ئەمیس سەر بە ناسا لە كالیفۆرنیا، گوتی: "كبلەر بەڕاستی پێیڕاگەیاندین بە ملیاران ھەسارە ھەیە، بەڵام ئێمە ئێستا دەزانین بەشێكی زۆر لەوھەسارانە لەوانەیە بەردی بن و بۆ ژیان بشێن".

بەپێی مەزندەكانی ئاژانسی ناسا، بەلای كەمەوە 100 ملیار ئەستێرە لە گەلە ئەستێرەی رێگای كاكێشدا ھەیە لەگەڵ 4 ملیار ئەستێرەی ھاوشێوەی خۆر.

ئەگەر تەنھا %7 ئەو ئەستێرانەی ھاوشێوەی خۆرن، ھەسارەی شیاویان ھەبێت بۆ ژیانكردن لەسەریان، لەوانەیە تەنھا لە گەلە ئەستێرەی ئێمەدا، نزیكەی 300 ملیۆن ھەسارەی ھاوشێوەی زەوی ھەبێت.

رافی كۆمار كۆبارابو، لێكۆڵەر لە ناوەندی گودار بۆ گەشتەكانی ئاسمانیی سەر بە ناسا، لە گرینبیلت لە ویلایەتی ماریلاند و یەكێك لە نووسەرانی توێژینەوەكە گوتی: "دەمانەوێت زۆر خۆمان بپارێزین لە حاڵەتی ھەبوونی ھەر شتێكی لەناكاوی سرووشتدا لەوەی پەیوەستە بە شیاویی بۆ ژیان. بۆیە ئێمە بەمەبەست مەنزندەكان كەم دەكەینەوە".

تیمەكە ئاماژەیكرد، ئەو ھەسارانەی سنووریان دیارن، بەردی دەبن، چونكە ھەسارەكانی قەبارە گەورەتر زیاتر بە لای ئەوەدان كە غازی بن، رێك وەك ھەسارەی موشتەری و زوحەل لە كۆمەڵەی خۆردا.

Fly Erbil Advertisment