بایدن، یه‌كه‌مین كارمه‌ندی تیمه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد
سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن، رۆناڵد كلاین-ی به‌سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد، كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ راوێژكارێكی دیموكراته‌كان بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی مارا لایسۆن رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی و شیكاركاری سیاسی و په‌یامنێری ئێن پی ئار و هاوكاری فۆكس نیوز، بایدن یه‌كێك له باشترین كه‌سه‌كانی له‌كۆشكی سپی بۆ ئیداره‌كه‌ی دامه‌زراندووه.
كلاین -ی 59 ساڵ، ده‌رچووی ئیداره‌ی ئۆباما-یه‌و پێشتر له‌ماوه‌ی 2009-2011 سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی بایدن بووه كاتێك جێگری سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆباما بوو له‌ماوه‌ی 2008-2016.
دهسنتیشانكردنی كلاین له لایه‌ن بایدن-ه‌وه كه له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا كاری كردووه بۆ كۆتایی هێنان به ئیبۆلا، ئاماژه‌یه كه ئیداره‌ی بایدن ده‌یه‌وێت رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆڤید-19 بگرێت كه تا ئێستا 240 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی پێ مردووه.
بایدن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ناتوانرێت رۆڵی كلاین باسنهكرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ كه پێكه‌وه كارمان كردووه. ئه‌و توانی به بیرۆكه‌كانی رزگاركان بكات له یه‌كێك له دۆخه خراپه‌كانی پوكانه‌وه‌ی ئابوری 2009 كه یه‌كێك له‌حاڵه خراپه‌كانی داڕمانی ئابووری و هه‌روه‌ها توانیمان سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر خراپترین دۆخی ته‌ندروستی ساڵی 2014 له‌كاتی راگه‌یاندنی حاڵه‌تی ئیمیرجنسی ته‌ندروستی گشتی ده‌رباره‌ی ئیبۆلا".
وتیشی: "ئه‌و شاره‌زاییه‌كی بێوێنه‌ی جۆراو جۆر و توانای كاركردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سیاسی جیاوازدا بۆیه به‌ته‌واوی پێویستمان به تواناكانیه‌تی بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی".
هه‌روه‌ها كلاین له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی هیلاری كلینتۆن له ساڵی 2016 رۆڵی باڵای هه‌بوو.