کاریگەرییە شارەوەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ

چەند توێژینەوەیەک ڕوونیان کردووەتەوە کە زیادکردنی لیمۆ بۆ ئاو تەنیا تامەکەی باشتر ناکات، بەڵکوو سوودی تەندروستی جۆراوجۆریشی هەیە.

گۆڤاری "Health"، کە تایبەتمەندە بە هەواڵە تەندروستییەکان، سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆی ڕۆژانەی خستووەتە ڕوو:

شێدارکردنەوەی جەستە

هەموو کەسێک تام لە ئاو ناكات، بەڵام زیادکردنی لیمۆ تامەکەی دەگۆڕێت و حەزی خواردنەوەی زیاتر دەکات، ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر ئەوەی ڕۆژانە خواردنەوەی ئاوی زیاتر ئاسانتر بکات.

هەموو چین و توێژەکان، بە تایبەت بەساڵاچووان، ڕێنمایی دەکرێن کە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە، توێژەران پێشبینی دەکەن کە نزیکەی  %17 بۆ 28%ی بەساڵاچووان گرفتی کەمئاوی درێژخایەنیان هەبێت، کە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

ئاسانکردنی هەرس

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی ترشی سیتریک کە لە ئاوی لیمۆدایە، ئاستی ترشی گەدە زیاد دەکات و یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات.

توێژینەوەکانی دیکە ڕوونیان کردووەتەوە کە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ پێش نانخواردن، دەبێتە هۆی زیادبوونی   (peristalsis)، کە بریتییە لە جۆرێک لە گرژبوون، کە یارمەتی جوڵاندنی خۆراک دەدات لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەوە.

ڕێگرتن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە 

ترشی سیتریک کە لە ئاوی لیمۆدا هەیە، یارمەتیدەرە لە ڕێگری دروستبوونی بەردی گورچیلە، بۆیە پسپۆڕانی چاودێری تەندروستی ئامۆژگاری خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەکەن.

بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤیتامین C

لیمۆ، بەراورد بە ترشەمەنییەکانی دیکە، زۆرترین ڕێژەی ڤیتامین سی تێدایە. یەک کوپ ئاو لەگەڵ ئاوی یەک لیمۆ %21ـی بڕی ڕۆژانەی پێویستی ڤیتامین C دابین دەکات.

جێگرەوەی خواردنەوە گازیی و شیرینەکان 

زیادخواردنەوە شیرینکراوەکان، پەیوەندی بە زیادبوونی کێش، قەڵەوی، شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی جگەر، و پووکانەوەی ددانەوە هەیە.

بەڵام، ئاوی لیمۆ یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری زیادکراوی نێو لەش دەدات، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی کەم دەکاتەوە.

ڕێکخستنی کێش 

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ، وەک بەشێک لە سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگ، دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات.

توێژەران لە ئەنجامی 13 توێژینەوە بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە ماوەی چوار هەفتە ترشی میوە و چۆڕاوی میوەیان خواردووە، نزیکەی 1.3 کیلۆگرام کێشیان دابەزاندووە.

هەڵمژینی کالسیۆم 

توێژینەوەکان دەریانخستووە، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ، خواردنی دەرمانی کالسیۆم، یارمەتی بەهێزکردنی ئێسکەکان و پاراستنی لە پووکانەوە دەددەن.

کاریگەرییە لاوەکییە ئەگەرییەکان:

سەرەڕای سوودە زۆرەکانی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ، هەندێک جار زێدەڕۆیی کردن لە خواردنەوەی کاریگەری لاوەکی هەیە، لەوانە:

وەرینی مینای ددان (enamel).

ئاڵۆزی گەدە یان کێشەی هەرس.

توندتربوونی نەخۆشی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک(acid reflux).

هەوکردنی برینی دەم.

هاندانی هێرشی سەر ئێشەی نیوەیی (migraine) لای هەندێک کەس.

 

 

 
 
Fly Erbil Advertisment