لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پەڵەی داوە

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لەوچوارچێوەیە ماوەی 72 کاتژمێر ئەم شەپۆلە، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین چالاک بووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەست کوردستان24 کەوتووە، بڕی دابارین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە نێوان 33 ملم بۆ 94 ملم بووە، هەروەها لە سەنتەری قەزای ڕانیە نزیکەی 49 ملم باران باریووە، لە سەنتەری قەزای پشدەریش نزیکەی 59 ملم باران باریووە، ئەو بڕەی باریووە لەزۆر ناوچەی سنوورەکە پەڵەی داوە، ئەگەر لە هەندێک شوێن پەڵەشی نەدابێت، ڕەنگە بەس بێت بۆ ئەوەی جووتیاران زەوییەکانیان بکێڵن. 

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئاراس ئەمین، پەیامنێری کوردستان24ـی گوتووە، لەڕووی زانستییەوە پەڵەدان پێویستی بە 50 بۆ 60 ملم باران هەیە، بەڵام چۆنیەتی بارینەکەی گرنگە، ئایا هێواش دەبارێت و بەناخی زەوی دەچێتە خوارەوە، یاخود خێرا دەبارێت و لەسەر زەوی دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە کاتێک جووتیار جووت دەکات، گاسنەکانی نەگاتە وشکایی زەوی و هەر لە تەڕیدا بمێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا کۆی گشتیی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 

بڕی بارانبارین بە گوێرەی پارێزگا و شار و شارۆکچەکان.

---------------------------------------

1. پارێزگای هەولێر:

- مێرگەسۆر: 72 ملم

- نازلین: 64.5 ملم

- چۆمان: 38 ملم

- حاجی ئۆمەران: 30 ملم

- بارزان: 28.6 ملم

- خەلیفان: 26.6 ملم

- سیدەکان: 20 ملم

- سۆران: 19.7 ملم

- هیران: 19 ملم

- ڕواندز:  18.3 ملم

- خەبات: 10.4 ملم

- شێلادزێ: 9.3 ملم

- ناوەندی هەولێر: 5.8 ملم

- پیرمام: 1.6 ملم

- شەمامک: 0.6 ملم

- کۆیە: زانیاری تۆمار نەکراوە

- دیبەگە: زانیاری تۆمار نەکراوە

 

2. پارێزگای سلێمانی:

- یاخسەمەر: 61.5 ملم

- بەرزنجە: 50.6 ملم

- پێنجوێن: 39 ملم

- قەرگە: 38.7 ملم

- بازیان: 37.5 ملم

- قەڵادزێ: 33 ملم

- چوارتا: 30.5 ملم

-  ماوەت: 29.7 ملم

- سەرکەپکان:  ملم 27

- هەڵشۆ: 22.8 ملم

- سلێمانی: 21.3 ملم

- چوارقوڕنە: 18 ملم

- سەیدسادق:  17.8 ملم

- دەربەندیخان: 17.2 ملم

- سیتەک: 17 ملم

- قەرەداغ: 14.8 ملم

- ڕانیە: 14.1 ملم

- تەکییە: 11.8 ملم

- دوکان: 11.2 ملم

- ناڵپارێز: 11 ملم

- سەنگاو: 24 ملم

- چەمچەماڵ: 6.5 ملم

 

3. پارێزگای دهۆک:

- دینارتە: 61.2 ملم

- بەجیل: 52.5 ملم

- دێرەلوک: 40 ملم

- کانی ماسێ: 38 ملم

- ئامێدی: 34 ملم

- ئاکرێ: 26.6 ملم

- گردەسێن: 25.5 ملم

- بەردەڕەش: 22.5 ملم

- چەمانکێ: 21 ملم

- بامەڕنی: 18 ملم

- قەسرۆک: 18 ملم

- سەرسەنگ: 17 ملم

- مانگێش: 13 ملم

- باتوفە: 11 ملم

- زاویتە: 9 ملم

- شێخان: 8.5 ملم

- دهۆک: 8.1 ملم

- زاخۆ: 7.2 ملم

- باعەدرێ: 8 ملم

 

4. پارێزگای هەڵەبجە:

- بیارە: 29 ملم

-  خورماڵ:  24.5 ملم

- سیروان: 21.5 ملم

- هەڵەبجە: 20 ملم

- تەوێڵە: 19.2 ملم

 

5. پارێزگای کەرکووک:

- تەکێی جەباری: 8.3 ملم

- کەلار: 3.3 ملم

- شوان: 2.5 ملم

- خورماتوو: 1.6 ملم

- ناوەندی کەرکوک: 1.2 ملم

- مەیدان: 1 ملم

- کفری: 0.4 ملم

- خانەقین: 0 ملم

 
 
Fly Erbil Advertisment