بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی کۆڕبەندی مێپس بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیی لە 25 وڵاتی جیهان، سبەی سێشەممە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

دووشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی ناوخۆیی و بیانیی سبەی سێشەممە، دیداری مێپس لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، دیدارەکە لە بارەی ئاڵنگاری و گۆڕانکاری ناوچەکە دەبێت، هەروەها پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق تەوەرێکی دیکەی نێو گفتوگۆکان دەبێت.

لە گرنگترین ئەو سەرکردانەی لە کۆڕبەندی مێپس ئامادە دەبن: سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.د فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا.  محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق، عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووتری توركیا.هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، بەشیر خەساونە، سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوردن، موسەننا سامەڕایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم، خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كانتاثی سوفامونغخون، وەزیری دەرەوەی پێشووتری تایلاند. عەبدولعەزیز الحور، لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لویجی دی مایو، نوێنەری تایبەتیی یەكێتیی ئەورووپا بۆ كەنداو، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان.قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.سەفین دزەیی، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە.

بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی مێپس دوای هەفتەیەک لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دێت، دەبێتە دەرفەتێکی ناوازە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێڕەوی سیاسیی عێراق لە سەروبەندی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ترەمپ. ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ چەندین گۆڕانکاری و ڕووداوی گرنگ و هەستیار، کە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویانداوە، لەوانەش، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، دیاریکردنی نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق، جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، گۆڕانکارییەکانی سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment