سەرۆک بارزانی و سوودانی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی، لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە، هەردوولا پیرۆزباییان لە یەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەرێوەچوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بیت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە.
بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.
جێگەی ئاماژەپێدانە لەو دیدارەدا هەریەک لە فوئاد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەها ئەعرەجی و ئەحمەد ئەلئەسەدی و قوسەی مەحبوبە ئەندامانی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردەوە و گەشەپێدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

