سەرۆک بارزانی و فایەق زێدان، دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە؛ لەو دیدارەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر سەرکەوتنی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام بەڕێوەچوو و هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی لە پابەندبوونە دەستوورییەکان و هەنگاوەکانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق کردەوە.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا.

 
 
Fly Erbil Advertisment