نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور دەکەنەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2025، لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵییان بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و هەماهەنگی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ قۆناغی داهاتووی وڵات.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر پابەندیی بە دەستوور کردەوە وه‌ک بنه‌مایه‌کی سەرەکی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گەرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دووپاتیان کرده‌وه کە پێویسته هه‌مووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییه‌کان بن بۆ پاراستنی سەقامگیری و دیموکراسی و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه.

